خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخی زێڕ له بۆرسه‌ی جیهانی و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی یه‌ك ئۆنسه له بۆرسه‌ی جیهانی گه‌یشته 1791 دۆلار، نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یاری 21ـیش به 370 هه‌زار دیناره.
نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 18 به 320 هه‌زار دیناره
محه‌مه‌د حسێن، له زه‌ڕه‌نگه‌ری نیاز له سلێمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ بۆ 1791 دۆلار دابه‌زی و نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 18 به 320 هه‌زار دیناره.
نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یاری 21 به 370 هه‌زاره
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یاری 21 به 370 هه‌زار دیناره، نرخی مسقالێك عه‌یاره 24یش به 420 هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها نرخی لیره‌یه‌ك زێڕ به 390 دۆلاره.
محه‌مه‌د حسێن راشيگه‌یاند، پێشبینیده‌كرا نرخی زێڕ له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنای نوێ له ئه‌فریقا، هه‌م نرخی زێڕ و هه‌میش نه‌وت له‌بازاڕه‌كاندا دابه‌زینی به‌رچاویان به‌خۆیه‌وه بینی، بۆیه نرخه‌كان په‌یوه‌ستن به‌هه‌واڵی نوێ له‌باره‌ی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆناوه.