وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری: بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ چاوه‌ڕوانی سامانه‌ سروشتیه‌كانین

11:41 - 28/11/2021

1843جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به‌ گفتوگۆ و له‌ ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی  وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، "به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022 له‌ رۆژی 7-11 و 21-11 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به‌ گفتوگۆ و كۆتایی به‌ گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بودجه‌ی تشغیلی، جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌ داتای پێویستیان نه‌بو".

له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی  وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی  وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاساكه‌.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ بودجه‌ی ئاماده‌نه‌كردوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین جار په‌رله‌مانتاران داوایان ده‌ركرد حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.