بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

11:22 - 28/11/2021

74652جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سنوری كوڵه‌جۆ بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، بۆ به‌رپه‌رچیدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌لامارانه‌، پێویستی زیاتریان به‌ پلان، به‌رنامه‌ی ھاوبه‌ش و ھه‌ماھه‌نگی ھه‌یه‌، به‌تایبه‌ت چڕكردنه‌وه‌ی كاركردنی پێكه‌وه‌یی زیاتر له‌ نێوان ھێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "شه‌وی رابردو له‌ ھه‌وڵێكی ترسنۆكانه‌ی دیكه‌ی تیرۆریستاندا، په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری كوڵه‌جۆی گه‌رمیان درا، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌،‌ پێنج پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌ھید بون و چوار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون".

وێڕای سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می قوڵی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و شه‌هیدانه‌مان ده‌كه‌ین

راشیگه‌یاندوه‌، "وێڕای سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می قوڵی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و شه‌هیدانه‌مان ده‌كه‌ین، هیوای زو چاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".

به‌ نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ چه‌ندباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م په‌لاماره‌ تیرۆریستییانه‌ بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه‌، له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ر و دابڕێندراوه‌كانی ھه‌رێم ده‌ڕوانم

هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، "به‌ نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ چه‌ندباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م په‌لاماره‌ تیرۆریستییانه‌ بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه‌، له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ر و دابڕێندراوه‌كانی ھه‌رێم ده‌ڕوانم، بۆ به‌رپه‌رچیدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌لامارانه‌، پێویستی زیاترمان به‌ پلان، به‌رنامه‌ی ھاوبه‌ش و ھه‌ماھه‌نگی ھه‌یه‌، به‌تایبه‌ت چڕكردنه‌وه‌ی كاركردنی پێكه‌وه‌یی زیاتر له‌ نێوان ھێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و رێگری له‌ جموجۆڵه‌كانیان كه‌ مایه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌ی جددین بۆ ئه‌و سنورانه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، جارێكی دیكه‌ داواده‌كه‌ن، "دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ھاوبه‌شی، به‌ سیاسه‌ت و تێڕوانینێكی تره‌وه‌ له‌پێناو سه‌قامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر به‌ڕێوه‌ببرێن".

نیشانەکردن

بافل تاڵەبانى