سەرۆکی حکومەتی تاڵیبان: دەست لەکاروباری وڵاتانی دیكه‌ وەرناده‌ین

11:09 - 28/11/2021

1734جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆکی حکومەتی تاڵیبان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی گروپه‌كه‌ رایگه‌یاند، حکومەتەکەی دەستوەر نادات لەکاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكه‌ و ده‌یانه‌وێت پەیوەندی ئاشتیانەیان لەگەڵ هەمو جیهان هەبێت.

تەلەفیزیۆنی ئەفغانستان لێدوانێکی تۆمارکراوی محەمەد حەسەن ئاخوند، سەرۆکی حکومەتی تاڵیبانی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵدا وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ دیاریكرا، لە پێش کۆبونەوەی شاندی تاڵیبان له‌گه‌ڵ شاندی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا کە بڕیارە هەفتەی داهاتو لە دەوحە به‌ڕێوه‌بچێت.

 هەمو وڵاتان دڵنیا دەکەینەوە کە نامانەوێت ده‌ست له‌كاروباری هیچ وڵاتێك وه‌ربده‌ین
ئاخوند لە وتارەکەیدا کە نزیکەی 30 خولەکی خایاند لەباره‌ی رەخنەكان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا له‌ ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان وتی، "ئێمە هەمو وڵاتان دڵنیا دەکەینەوە کە نامانەوێت ده‌ست له‌كاروباری هیچ وڵاتێك وه‌ربده‌ین، هەوڵ دەدەین هێزەکانمان کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی گەلی خۆمان بە یارمەتی خودا لە نەهامەتی و ناخۆشی دەربهێنین".
كۆتایی مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵ پاش كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ له‌ وڵاته‌كه‌، تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی له‌ ئه‌فغانستان گرته‌
كۆتایی مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵ پاش كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ له‌ وڵاته‌كه‌، تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی له‌ ئه‌فغانستان گرته‌ ده‌ست و لە 15ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵیشدا حكومه‌تی كاتی وڵاته‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی محەمەد حەسەن ئاخوند پێكهێنرا.

نیشانەکردن

ئەفغانستان