سبه‌ی موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

10:50 - 28/11/2021

66171جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌كانی سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021ی وه‌زاره‌تی دارایی و یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌كانی سلێمانی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابوریه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021ی وه‌زاره‌تی دارایی و یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان كرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان كرا، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوش (25ی تشرینی دوه‌می 2021)  دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێژه‌ی 100% ده‌ستیپێكرد.
 كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت له‌م كاته‌دا دابه‌شكردنی موچه‌یه‌ به‌بێ لێبڕین
پێشوتر جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، ئه‌وان زانیارییان داوه‌ به‌هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران كه‌ كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت له‌م كاته‌دا دابه‌شكردنی موچه‌یه‌ به‌بێ لێبڕین و هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ دابینكردنی موچه‌.
تا به‌غدا به‌رده‌وام بێت له‌ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ موچه‌ش به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبو، 25ی مانگ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها  تا ئه‌و كاته‌ی به‌غدا به‌رده‌وام بێت له‌ناردنی 200 ملیاره‌كه‌، موچه‌ش به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كه‌ن.

نیشانەکردن

موچە

بەپەلە