نێچیرڤان بارزانی: به‌رده‌وامی په‌لاماره‌كانی داعش په‌یامێكی جدی ترسناك و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ ده‌هێننه‌ ئاراوه‌

09:51 - 28/11/2021

1243جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، فراوانبون و به‌رده‌وامیی په‌لامار و هێره‌شه‌كانی داعش، په‌یامی جددیی ترسناكن و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ ئاراوه‌، بۆیه‌ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق به‌ پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستییه‌كی به‌په‌له‌ی هه‌نوكه‌یی و له‌پێشینه‌یه‌.

نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قوڵم پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ی شه‌وی ڕابردو ده‌كه‌م كه‌ له‌ كاتی به‌هانه‌وه‌چونی هاوسه‌نگه‌رانی پێشمه‌رگه‌یاندا له‌ سنوری كوڵه‌جۆ، شه‌هید بون و گیانیان به‌خشی، هیوای زوچاكبونه‌وه‌ش بۆ پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كان ده‌خوازم".

هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق به‌ پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستییه‌كی به‌په‌له‌ی هه‌نوكه‌یی و له‌پێشینه‌یه‌

راشیگه‌یاند، "فراوانبون و به‌رده‌وامیی په‌لامار و هێره‌شه‌كانی داعش، په‌یامی جددیی ترسناكن و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ ئاراوه‌، بۆیه‌ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق به‌ پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستییه‌كی به‌په‌له‌ی هه‌نوكه‌یی و له‌پێشینه‌یه‌".

داوا ده‌كه‌ین میكانیزمی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا به‌ هاوبه‌شی و پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كاراتر و فراونتر بكرێت

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "داوا ده‌كه‌ین میكانیزمی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا به‌ هاوبه‌شی و پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كاراتر و فراونتر بكرێت و پێكه‌وه‌ به‌ هه‌مو هێز و توانایه‌كه‌وه‌ به‌ره‌نگاری تیرۆرستانی داعش و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی ببینه‌وه‌".

شه‌وی رابردو، له‌ ئه‌نجامی په‌لامارێكی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی فه‌وجی سێی لیوای 5ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، 4 (چوار) پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ، له‌كاتی به‌هاوه‌چونی برینداره‌كانیش، بۆمبێك به‌ئۆتۆمبێلێكی هێزێكی هه‌مان فه‌وج ته‌قیه‌وه‌ و له‌ئه‌نجامدا چوار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ شه‌هیدبون و یه‌كێك له‌ برینداره‌كانیش، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ شه‌هیدبو.

نیشانەکردن

نێچیرڤان بارزانی