بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران رویدا

09:37 - 28/11/2021

612جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.8 پله‌ رێخته‌ر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاری ئارین شه‌هری سنوری پارێزگای خوراسانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران رویدا.

روانگه‌ی بومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به‌زانكۆی تاران بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر 5:08:07  چركه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.8 پله‌ رێخته‌ر له‌ شاری ئارین شه‌هر رویداوه‌.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌قوڵی دو كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ئاستی روی زه‌وی بوه‌

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌قوڵی دو كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ئاستی روی زه‌وی و به‌دوری 39 كیلۆمه‌تر له‌شاری ئارینه‌ شه‌هر و 55 كیلۆمه‌تر له‌شاری سه‌قه‌لعه‌ و 58 كیلۆمه‌تر له‌شاری قاین رویداوه‌.

تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌زانراوه‌

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، چوار تیمی فریاگوزاریش ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه‌ كراون.

نیشانەکردن

بومەلەرزە