عێراق؛ "بازرگانێكی مه‌ترسیدار"ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا

09:21 - 28/11/2021

906جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای به‌سڕه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین بازرگانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌ پارێزگای به‌سره‌ ده‌ستگیركردوه‌ و ده‌ستیش گیراوه‌به‌سه‌ر 6000 (شه‌ش هه‌زار) پارچه‌ حه‌پی هۆشبه‌ردا.

لیوا عه‌لی عه‌دنان عه‌بدولحه‌مید فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌سڕه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان بازرگانێكی مه‌ترسیداریان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ كردوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی پلانێكی باش داڕێژراو و ئۆپراسیۆنێكی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر شوێنه‌كه‌، توانراوه‌ ده‌ستگیربكرێت

رونیشیكرده‌وه‌، دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌جێ تیمێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای به‌سره‌ و فه‌رمانگه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ده‌رمانی ده‌رونی به‌سره‌ پێكهێنراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، دوای ئه‌وه‌ی پلانێكی باش داڕێژراو و ئۆپراسیۆنێكی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر شوێنه‌كه‌، توانراوه‌ ده‌ستگیربكرێت".

ده‌ست به‌سه‌ر 6000 (شه‌ش هه‌زار) پارچه‌ حه‌پی هۆشبه‌ر گیراوه‌

باسی له‌وه‌شكرد، "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و بازرگانه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر 6000 (شه‌ش هه‌زار) پارچه‌ حه‌پی هۆشبه‌ر گیراوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و بازرگانه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی.

نیشانەکردن

ماددەی هۆشبەر