پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین جێبه‌جێده‌كرێت

09:09 - 28/11/2021

629جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌بڕی زیاتر له‌ 137 ملیۆن دینار، پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین جێبه‌جێده‌كرێت و بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا ته‌واو بكرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، "به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی (8%) كاره‌با به‌ بڕی زیاتر 137 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای رانیه‌ جێبه‌جێده‌كرێت".

پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كی كه‌رتی (49) كانی راپه‌ڕین

راشیگه‌یاند، "پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كی كه‌رتی (49) كانی راپه‌ڕین له‌سه‌ر فیده‌ری 105 وێستگه‌ی راپه‌ڕین".

بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بكرێن

رونیشیكرده‌وه‌، "كۆی بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌ 137.627.000 (سه‌دو سی و حه‌وت ملیۆن و شه‌ش سه‌د و بیست و حه‌وت هه‌زار) دیناره‌، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای په‌ره‌ژاڵ جێبه‌جێده‌كرێت، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێن".

نیشانەکردن

كاره‌با