هەواڵی ئەمڕۆ

شه‌ڕ و ناكۆكی له‌سه‌ر زه‌وی و زار، كوژران و برینداربونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی لێكه‌وته‌وه‌

06:43 - 27/11/2021

27677جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیوانیه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌هۆی شه‌ڕ و ناكۆكی له‌سه‌ر زه‌وی و زار، دو كه‌س كوژراون و 4 (چوار) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون. 

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له‌ ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی نێوان قه‌زای حه‌مزه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و غه‌ماسی باكوری دیوانییه‌، شه‌ڕ له‌نێوان چه‌كدارانی هۆزی "ال شبل" رویدا، هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ش، به‌هۆی ناكۆكیان بو له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه‌ زه‌وی كشتوكاڵی. 

له‌ئه‌نجامی دروستبونی شه‌ڕ و گرژیه‌كان، 2 (دو) كه‌س كوژراو و 4 (چوار)ی دیكه‌ش برینداربون

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند، "له‌ئه‌نجامی دروستبونی شه‌ڕ و گرژیه‌كان، 2 (دو) كه‌س كوژراو و 4 (چوار)ی دیكه‌ش برینداربون كه‌ برینی به‌شێكیان سه‌خته‌".

هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌، ته‌رمه‌كانیان گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌، ته‌رمه‌كانیان گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی كراون، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن".

نابێت له‌ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه‌ بیر له‌تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بكرێته‌وه‌ به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قیان كردوه‌، راده‌ستی دادگا بكرێن تا سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ و ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستپێكردوه‌، هه‌روه‌ها هۆشداریشیانداوه‌ له‌وه‌ی، نابێت له‌ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه‌ بیر له‌تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بكرێته‌وه‌ به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قیان كردوه‌، راده‌ستی دادگا بكرێن تا سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.

نیشانەکردن

عێراق كوشتن