پلانە ئابورییەکەی بایدن و ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا، هاڕە بەنەوت دەکەن

10:06 - 27/11/2021

4333جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هەوڵی جدی دەدەن بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی و بۆ ئەو مەبەستەش  لەگەڵ چەند وڵاتێک هەماهەنگیان بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت هەیە، بەهۆی ناجێگیری بازاری سوتەمەنی ئەمڕۆ شەممە بەهای نەوت بەردەوام بو لە دابەزین و بەهای نەوتی برێنت بۆ 72.72 دابەزی، بەوپێیەش لە دو رۆژدا بەهای نەوت (9.73) دۆلار بەهاکەی لەدەستداوە.

 لەدوێنێوە بەهای نەوتی برێنت بەرێژەی 9.50% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە
دوای ئەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئابوری خۆی لەبواری سوتەمەنیدا خستەڕو و باسی لەوەکردبو، "بەهێزانە روبەڕوی ئاڵنگارییەکان دەبینەوە و هەوڵی جدی دەدەین بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی"، لەدوێنێوە بەهای نەوتی برێنت بەرێژەی 9.50% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 72.72 دۆلار، هەروەها بەهای به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به‌ 68.15 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌ چواری تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ نرخی به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌زێت
لەماوەی ئەمساڵدا یه‌كه‌مجاره‌ نرخی نەوت به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌زێت، پێشتر له‌ مانگی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت به‌رێژه‌ی 2.95% دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل به‌ 78.48 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئەمریکا كار ده‌كات بۆ دابه‌زاندنی نرخی نەوت و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له‌ نه‌وت و سوته‌مه‌نی دروستبوه‌
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا روبه‌ڕوی به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی خێرای نرخی سوته‌مه‌نی ده‌بێته‌وه‌ و كار ده‌كات بۆ دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له‌ نه‌وت و سوته‌مه‌نی دروستبوه‌.  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 50 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ چوار كۆگا سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌رده‌كات كه‌ به‌ "یه‌ده‌گی ستراتیژیی پێترۆڵ" ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بێت.
دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا بوەتەهۆی گەورەترین دابەزینی بەهای نەوت
ئەوەشی خستوەتەڕو، هەروەها دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا و مەترسیی دامەزراوە پیشەسازییەکان، هۆکارێکی دیکە سەرەکیە بۆ گەورەترین دابەزینی بەهای نەوت کە لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 ەوە هاوشێوەی نەبوە.

نیشانەکردن

نەوت