وه‌زیری ته‌ندروستی بریتانیا: ڤاكسینه‌كانی ئێستا ناتوانن به‌ر له‌ ڤایرۆسە نوێیەکەی كۆرۆنا بگرن

09:04 - 26/11/2021

5403جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زیری ته‌ندروستی بریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌م ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌ی كۆرۆنا كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته‌وه‌ سه‌ر خێزانی كۆرۆنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆتینی سپایك له‌ پێكهاته‌ی ترشی  RNAكه‌یدا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ و گوێزرانه‌وه‌ی زۆر زیاتره‌ و ڤاكسینه‌كانی دیکە کە تا ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ستدا هەن، ناتوانن به‌ر له‌و ڤایرۆسه‌ شێوه‌گۆڕاوه‌ بگرن.

بەپێی CNBC، ساجید جاڤید، وه‌زیری ته‌ندروستی بریتانیا رایگه‌یاندوە، ئه‌گه‌رێكی زۆر له‌ ئارادایه‌ كه‌ ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه‌ تاوه‌كو ئێستا دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزراونه‌ته‌وه‌، نەتوانن ببنە رێگرێكی باش له‌به‌رده‌م ئه‌م شێوه‌ گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ تازه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

پڕۆتینی ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌کە ته‌نانه‌ت گۆڕانه‌كانی زۆر له‌ ڤایرۆسی گۆڕاوی ده‌لتا زیاتره‌
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م شێوه‌ گۆڕاوه‌ ده‌زانن، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر پڕۆتینی ڤایرۆسه‌كه‌دا هاتوه‌، به‌شێوازێك پڕۆتینی ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌کە ته‌نانه‌ت گۆڕانه‌كانی زۆر له‌ ڤایرۆسی گۆڕاوی ده‌لتا زیاتره‌.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌دا، ئه‌گه‌رێكی زۆر له‌ ئارادایه‌ كه‌ ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستماندان، نه‌توانن به‌رهه‌ڵستی ئه‌و شێوه‌ گۆڕاوه‌ بكه‌ن
وه‌زیری ته‌ندروستی بریتانیا باسی لەوەشکردوە، "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی ئێمه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌دا، ئه‌گه‌رێكی زۆر له‌ ئارادایه‌ كه‌ ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستماندان، نه‌توانن به‌رهه‌ڵستی ئه‌و شێوه‌ گۆڕاوه‌ بكه‌ن".
ئه‌و شێوه‌ گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جۆره‌ پڕۆتینێكی تێدایه‌ به‌ناوی پڕۆتینی سپایك، كه‌ پڕۆتینێكی ته‌واو نامۆیه‌ به‌خێزانی ڤایرۆسی كۆرۆنای شێوه‌ تاج
له‌لای خۆشیه‌وه‌ ئاژانسی ئاسایشی ته‌ندروستی بریتانیا بڵاویکردەوە، "ئه‌و شێوه‌ گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ به‌ (B.1.1.529) ناسراوه‌، جۆره‌ پڕۆتینێكی تێدایه‌ به‌ناوی پڕۆتینی سپایك، كه‌ پڕۆتینێكی ته‌واو نامۆیه‌ به‌خێزانی ڤایرۆسی كۆرۆنای شێوه‌ تاجی، چونكه‌ ئه‌و پرۆتینه‌ی كه‌ ڤاكسینی كۆرنای لێدروستكراوه‌، ناتوانێت دژ به‌م پڕۆتینه‌ بوه‌ستێته‌وه‌". 

پاش ئه‌وه‌ی زانایان و پزیشكان له‌ ئه‌فریقیا زانیاریاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌و وڵاته‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ شێوه‌ی گۆڕاوه‌ به‌هیچ شێوازێك ناچێته‌وه‌ سه‌ر خێزانی كۆرنا و هاوتاكانی، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، حكومه‌تی بریتانیا دەرگای سنوره‌كانی به‌ڕوی شه‌ش وڵاتی ئه‌فریقادا داخست و ڕێگری له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌شی كرد له‌ سه‌ردانكردنیان بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا.