سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح رەخنەی توند لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق دەگرێت

08:48 - 26/11/2021

1815جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کۆبوەوە و  رەخنەی توند لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لێگرت و رایگەیاند، وەکو نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق مامەڵەت نەکرد لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا، "بەڵکو وەکو نوێنەری باڵا ھەڵسوکەوت دەکەیت، ئەمەش بەتەواوەتی رەتدەکەینەوە".

نوسینگەی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بڵاویکردەوە، ھادی عامری لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کۆبوەتەوەو  بە پلاسخاری راگەیاندوە، "ئایا پێشکەشکردنی تانە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ھەڕەشەیە لە کۆمسیۆن وەکو ئەوەی تۆ لە زانیارییە نابابەتییەکانتدا بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیت وتوە؟".

رەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژارنەکەی ئەمدواییە لەلایەن ئێمەوە، لەوباوەڕەوە سەرچاوەی گرتوە کە ئێمە پێمانوایە ئەم دەرەنجامانە کارەساتبارن
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی عێراقە، رەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژارنەکەی ئەمدواییە لەلایەن ئێمەوە، لەوباوەڕەوە سەرچاوەی گرتوە کە ئێمە پێمانوایە ئەم دەرەنجامانە کارەساتبارن و ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەشێوێنن و لەبنەڕەتەوە گرنگترین پایەی دیموکراسی لەناودەبەن کە سندەقەکانی دەنگدانە".
عامری رەخنەی لە پلاسخارت گرتوە و تۆمەتباری کردوە بەوەی، سەرباری ئەو پێشێلکارییە گەورانەی لە ھەڵبژاردن کراوەو بەشیێوەیەکی خراپ ئیدارەی ھەڵبژاردنەکەی داوە
سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح رەخنەی لە پلاسخارت گرتوە و تۆمەتباری کردوە بەوەی، سەرباری ئەو پێشێلکارییە گەورانەی لە ھەڵبژاردن کراوەو بەشیێوەیەکی خراپ ئیدارەی ھەڵبژاردنەکەی داوە، ئەو ستایشی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەکات و بەرگری لێدەکات.

ئەوەشی خستوەتەڕو، "زۆر بەداخەوە وەکو نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یارمەتیدامی عێراق مامەڵەت نەکرد لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا، بەڵکو وەکو نوێنەری باڵا ھەڵسوکەوت دەکەیت، ئەمەش بەتەواوەتی رەتدەکەینەوە".