یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارهێنانی ڤاكسینی فایزه‌ری منداڵانی ته‌مه‌ن 5-11 ساڵ په‌سه‌ندكرد

11:30 - 25/11/2021

2296جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پاش ئه‌وه‌ی زانایان  بڵاوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی مه‌ترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان له‌ناو چینی منداڵاندا ڕاگه‌یاند، به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌ نوێیه‌، یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێگه‌یدا ڤاكسینی فایزه‌ر بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 5-11 ساڵ به‌كاربهێندرێت.

ماڵپه‌ری سكای نیوز بڵاويكرده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی زانایان و پزیشكان ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌ ناو چینی خوێندكاران له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا راگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێگه‌یدا كه‌ ڤاكسینی فایزه‌ری بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 5-11 ساڵ به‌كاربهێنرێت.

ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپی (EMA) بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ ڕێگه‌ به‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینێكی دیاریكراو ده‌دات كه‌ بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 5-11 ساڵ به‌كاربهێنرێت
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپی (EMA) بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ ڕێگه‌ به‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینێكی دیاریكراو ده‌دات كه‌ بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 5-11 ساڵ به‌كاربهێنرێت، ڤاكسینه‌كه‌ش به‌ دو ژه‌م ده‌بێت و ماوه‌ی نێوان ژه‌می یه‌كه‌م  دوه‌میش، سێ هه‌فته‌ زیاتر ده‌بێت، هه‌ر ژه‌مێك له‌ ڤاكسینه‌كه‌ 10 میكرۆگرام ده‌بێت.
فایزه‌ر كاریگه‌ریه‌كی باش له‌سه‌ر جه‌سته‌ی منداڵان جێده‌هێڵێت و به‌رگری له‌شیان به‌هێزتر و جه‌سته‌یان ئاماده‌ ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
له‌لای خۆشیه‌وه‌، سێلا كیریاكیدس، كۆمیسیاری ته‌ندروستی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، "پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی بڕیارماندا ڤاكسینی فایزه‌ر به‌كاربهێندرێت، كاریگه‌ریه‌كی باش له‌سه‌ر جه‌سته‌ی منداڵان جێده‌هێڵێت و به‌رگری له‌شیان به‌هێزتر و جه‌سته‌یان ئاماده‌ ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا". 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا، شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا روی له‌به‌شێكی وڵاتانی ئه‌وروپا كردوه‌، حكومه‌تی وڵاتانیش، رێكاره‌كانی خۆپارێزیان توندكردوه‌ته‌وه‌ و له‌به‌شێكی وڵاتانیش، به‌كارهێنانی ڤاكسین كراوه‌ته‌ ناچاری.

نیشانەکردن

ڤاكسینی كۆرۆنا