وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هاوڵاتیانی عێراق له‌ڕێگه‌ی پاسپۆرته‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی 28 وڵات بكه‌ن

10:31 - 25/11/2021

21884جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، بۆ دروستكردنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی گه‌یشتونه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی، له‌ئێستاشدا هاوڵاتیانی عێراق ده‌توانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا سه‌ردانی 28 وڵاتی جیهان بكه‌ن.

لیوا ئه‌حمه‌د عه‌ززاوی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاسپۆرت له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا گه‌یشتونه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی له‌ گرێبه‌ستی ته‌واوكردنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت هه‌مو پێداویستییه‌كانی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیستم و زانیاری له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابینكردوه‌".

پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی زۆر جیاوازه‌ له‌ پاسپۆرته‌كانی پێشتر، چونكه‌ لاپه‌ڕه‌ی پێشه‌وه‌ پلاستیكی ده‌بێت

وتیشی: "پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی زۆر جیاوازه‌ له‌ پاسپۆرته‌كانی پێشتر، چونكه‌ لاپه‌ڕه‌ی پێشه‌وه‌ پلاستیكی ده‌بێت و زانیاری هه‌ڵگری پاسپۆرته‌كه‌ی تێدایه‌ كه‌ به‌پێی سیستم و مه‌رجێكی دیاریكراو ساخته‌ ناكرێت".

پۆلێنكردنی پاسپۆرت له‌ ئاستی جیهانیدا پشت به‌ ڕه‌وایه‌تی و رێگه‌پێدانه‌كان نابه‌ستێت

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "پۆلێنكردنی پاسپۆرت له‌ ئاستی جیهانیدا پشت به‌ ڕه‌وایه‌تی و رێگه‌پێدانه‌كان نابه‌ستێت، به‌ڵكو پشت به‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌داهاتی وڵاته‌كه‌ و ئاستی جموجۆڵی بازرگانی و سیاسی ده‌به‌ستێت".

هاوڵاتیانی عێراق ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی پاسپۆرته‌وه‌، سه‌ردانی 28 وڵاتی جیهان بكه‌ن

لیوا ئه‌حمه‌د عه‌ززاوی ئاشكراشیكرد، له‌ئێستادا هاوڵاتیانی عێراق ده‌توانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا و له‌ڕێگه‌ی پاسپۆرته‌وه‌، سه‌ردانی 28 وڵاتی جیهان بكه‌ن، دواین وڵاتیش كه‌ رێگه‌ی به‌هاوڵاتیانی عێراقداوه‌، كۆریای باشوره‌، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ سه‌ردانیكه‌ران هه‌ڵگری پاسپۆرتی دیپلۆماسی بن".

نیشانەکردن

عێراق