قۆناغی حه‌وته‌می ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشته‌ به‌غدا

09:39 - 25/11/2021

2244جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ قۆناغێكی دیكه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌رۆژانی داهاتوشدا، به‌سه‌ر پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ قۆناغێكی دیكه‌ی ڤاكسین گه‌یشتوه‌ته‌ به‌غدا كه‌ له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی چواره‌می پشكی عێراقه‌ و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی كۆڤاكسه‌وه‌ دابینكراوه‌.

ئه‌و بڕه‌ ڤاكسینه‌ی گه‌یشتوه‌ته‌ عێراق، 906.750 (نۆسه‌د و شه‌ش هه‌زار و حه‌وتسه‌د و په‌نجا) ژه‌م 

ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، "ئه‌و بڕه‌ ڤاكسینه‌ی گه‌یشتوه‌ته‌ عێراق، 906.750 (نۆسه‌د و شه‌ش هه‌زار و حه‌وتسه‌د و په‌نجا) ژه‌م ڤاكسینه‌".

سه‌رجه‌م ژه‌مه‌ ڤاكسینه‌كه‌ له‌رۆژانی داهاتودا به‌سه‌ر پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌شده‌كرێن

باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م ژه‌مه‌ ڤاكسینه‌كه‌ له‌رۆژانی داهاتودا به‌سه‌ر پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌شده‌كرێن.

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 743 (حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و سێ) توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، 23 (بیست و سێ) توشبوش مردون كه‌ 16 (شازده‌) كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بون، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 7.246.498 (حه‌وت ملیۆن و دوسه‌د و چل و شه‌ش هه‌زار و چوارسه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت) ژه‌م

نیشانەکردن

ڤایرۆسی کۆرۆنا