كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی كورتخایه‌ن هه‌یه‌

09:23 - 25/11/2021

30218جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت ئێواره‌ی سبه‌ینێ هه‌ینی، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك نمه‌بارانی كورتخایه‌ن ببارێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزببنه‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی، ئاسمانی هه‌رێم له‌ نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێشبینیده‌كرێت له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا نمه‌بارانێكی كورتخایه‌ن له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی باكور و باكوری رۆژئاوا و ناو شاری دهۆك ببارێت.

پێشبینیشده‌كرێت له‌ ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر و كۆیه‌ كه‌مێك دڵۆپه‌ باران ببارێت

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێشبینیشده‌كرێت له‌ ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر و كۆیه‌ كه‌مێك دڵۆپه‌ باران ببارێت و پله‌كانی گه‌رما یه‌ك پله‌ به‌رزببنه‌وه‌، پێشبینی بارانبارینه‌كه‌ش ئه‌گه‌ری 40%.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگه‌یاندبو، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێم ساماڵ و  نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەڕێژەیەکی سنوردار بەرزدەبنەوە.

نیشانەکردن

كه‌شناسی‌