خه‌ندان-
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ میدیای یه‌كێتی، "موراد كانی كورده‌یی له‌كاتی هەوڵدان بۆ ده‌ستگیركردنیدا، روبه‌ڕوی هێزه ئه‌منیه‌كان بوه‌ته‌وه و پاشان ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه"، پۆلیسی راپه‌ڕینیش ره‌تیده‌كاته‌وه، "ته‌رمی موراد كانی كورده‌یی له‌شوێنی روداوه‌كه جێهێڵدرابێت".
میدیاكانی یەكێتی، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیه‌وه بڵاویانكرده‌وه، "له‌كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنی داواكراو موراد كانی كورده‌یی، له‌دوای ئه‌وه‌ی ویستراوه یاسا جێبه‌جێبكرێت، ڕوبه‌ڕوی ھێزه ئه‌منییه‌كان بوه‌ته‌وه، كارمه‌ندێكی ھێزه ئهمنییهكانيان شه‌هیدكردوه و سێ كارمه‌ندی دیكه‌شیان برینداركردوه".
له‌ئه‌نجامدا ھێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و موراد كانی كورده‌یی كوژراوه
ئەو سەرچاوە ئەمنیە بۆ میدیای یەكێتی ئاشكراشیكردوە، "له‌ئه‌نجامدا ھێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و موراد كانی كورده‌یی كوژراوه".
له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای رانییه
له‌لای خۆشیه‌وه، شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای رانییه".
له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه كراون، ته‌رمی موراد كانی كوردهییان تێدا نییه
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی رانیه بۆ خه‌ندان باسی له‌وه‌كرد، "له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه كراون، ته‌رمی موراد كانی كوردهییان تێدا نییه، ته‌نها ته‌رمی دو كه‌س و بریندارێك گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه".
برینداره‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی راپه‌ڕین كه پێی باش نه‌بو ناوی بهێندرێت، زانیاریه‌كانی بۆ خه‌ندان پشتڕاستكرده‌وه و وتی، "ته‌رمی موراد كانی كورده‌یی نه‌گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، ته‌نها دو كه‌سی كوژراو و بریندارێك، برینداره‌كه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه".