كه‌نه‌دا به‌فه‌رمی به‌كارهێنانی ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسن په‌سه‌ند ده‌كات

08:13 - 25/11/2021

1923جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، وه‌ك یه‌كه‌مین وڵات و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، له‌سه‌ر بنه‌ما و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌كارهێنانی ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسنیان په‌سه‌ندكردوه‌ تا بۆ هاوڵاتیانی سه‌روی 18 ساڵ په‌سه‌ند بكرێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، "به‌ هۆی كاریگه‌ریه‌ باشه‌كان و ڕزگاركردنی گیانی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان، له‌سه‌ر بنه‌مای زانست و ته‌ندروستی، بڕیاردراوه‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسن.

به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕێگایان داوه‌ ده‌ست بكرێت به‌ دابه‌شكردنی ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسن به‌سه‌ر ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانی كه‌نه‌دا

ئه‌وه‌شی خسته‌وه‌ته‌ڕو، به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕێگایان داوه‌ ده‌ست بكرێت به‌ دابه‌شكردنی ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسن به‌سه‌ر ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانی كه‌نه‌دا، تا بۆ هاوڵاتیان به‌كاربهێندرێت، به‌ تایبه‌ت كه‌سانی ته‌مه‌ن سه‌روی 18 ساڵ.

ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی تایبه‌ته‌ بۆ ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی جۆنسن ئاند جۆنسن

له‌لای خۆشییه‌وه‌، پاول ستۆفێلس جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكار و سه‌رۆكی زانستی له‌ كۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌، "ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی تایبه‌ته‌ بۆ ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی جۆنسن ئاند جۆنسن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌نه‌دا وه‌ك یه‌كه‌مین وڵات به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڤاكسینه‌كه‌ی ئێمه‌ی ناساند و ڕێگه‌ی به‌ به‌كارهێنانی داوه‌، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌، ته‌واوی هه‌وڵ خۆمان ده‌ده‌ین تا بتوانین به‌ر له‌م ڤایرۆسه‌ نه‌گریسه‌ بگرین".

هه‌رچه‌نده‌، ئاماره‌كانی توشبون و مردن له‌ كه‌نه‌دا له‌ به‌رز و نزمبونه‌وه‌دان، به‌ڵام حكومه‌ت ده‌ستیكردوه‌ به‌ كوتانی ناچاری هاوڵاتیان به‌ ڤاكسینه‌كانی فایزه‌ر، مۆدێرنا  و ئه‌سترازینیكا، ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌كارهێنانی ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسنی په‌سه‌ندكرد.

نیشانەکردن

كه‌نه‌دا