خه‌ندان-
به‌هۆی دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركییه‌وه، به‌شێك له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و نمونه‌ی وه‌ك كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی له‌و وڵاته ده‌ركرد، تا گه‌ڕانه‌وه و جێگیربونی به‌های لیره‌ی توركیش هیچ كڕین و فرۆشتنێك به به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه ناكات.
په‌ڕه‌ی فه‌رمی ماك-ڕهمۆرس بۆ زانیاری ئه‌لیكترۆنی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و بازاڕه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی كه تێیدا به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵیان تێدا ده‌فرۆشرێت، داوای لێبوردنیان له كڕیارانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كڕین و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان له توركیا بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ڕاگرتوه.
به‌هۆی ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی كه ئابوری توركیا تێكه‌وتوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ كاتێكی نادیار فرۆشتنی به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له‌و وڵاته ڕاگرتوه
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، به‌هۆی ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی كه ئابوری توركیا تێكه‌وتوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ كاتێكی نادیار فرۆشتنی به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له‌و وڵاته ڕاگرتوه و ته‌نها هه‌ندێك به‌رهه‌می لاوه‌كی نه‌بێت وه‌ك جۆری ده‌نگ گهورهكهری تایبه‌ت به‌و كۆمپانیایه كه ڕێگه پێدراوه.
تا گه‌ڕانه‌وه و جێگیربونی ئابوری و به‌های لیره‌ی توركی، كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی دەركردوە
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "تا گه‌ڕانه‌وه و جێگیربونی ئابوری و به‌های لیره‌ی توركی، كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی دەركردوە، به‌رهه‌مێكی وه‌ك مۆبایل و به‌رهه‌مه گرانبه‌هاكانی دیكه‌ی ڕێگه به‌فرۆشتنی نادرێت".
به‌هۆی دابه‌زینی به‌های لیره و جێگیرنه‌بونی ئه‌و دراوه‌وه، به‌شێكی زۆر له كۆمپانیا ئه‌لیكترۆنی به‌رهه‌مهێنه‌كان بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی به‌رهه‌مه گرانبههاكانیانداوه، تا جێگیربونی به‌های لیره‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بهرههمهگرانبههاكن نافرۆشرێن.