مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ پاڵه‌وانیی ئاسیا بۆ له‌شجوانیی ده‌كات

05:50 - 25/11/2021

1395جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێشوازی له‌ یاریزان حه‌جی عه‌بدولسه‌لام ڕێكانی پاڵه‌وانیی ئاسیا بۆ له‌شجوانیی كرد  و پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ بواری وه‌رزش دوپاتكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، پێشوازی له‌ یاریزان حه‌جی عه‌بدولسه‌لام ڕێكانی پاڵه‌وانیی ئاسیا بۆ له‌شجوانیی كرد كه‌ به‌م دواییانه‌ مه‌دالیای زێڕینی له‌ پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی ئاسیا له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌ده‌ستهێنا.

سه‌رۆكی حكومه‌ت، پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ یاریزان حه‌جی عه‌بدولسه‌لام ڕێكانی كرد

سه‌رۆكی حكومه‌ت، پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ یاریزان حه‌جی عه‌بدولسه‌لام ڕێكانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ یاریزانانی كوردستان و بواری وه‌رزشی به‌ گشتی دوپاتكرده‌وه‌.

No description available.

نیشانەکردن

مەسرور بارزانی