ده‌وامی پاسپۆڕت له‌سنوری سلێمانی گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت

05:45 - 25/11/2021

3324جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، گۆڕانكاری له‌ كاتی ده‌وامی تایبه‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كانی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرت ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تاوه‌كو 2ی مانگی داهاتو، هاوڵاتیان له‌ كاتژمێر 2:00ی دوای نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 6:00ی ئێواره‌ سه‌ردانیان بكه‌ن.

پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرت له‌ (نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/1 - نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/2 كه‌لار - نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/3 ڕاپه‌ڕین - نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/5 چه‌مچه‌ماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌، بۆ ماوه‌یه‌ك تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021  كاتی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌ كاتژمێر 2:00ی دوای نیوه‌رۆ تاوه‌كو 6:00ی ئێواره‌ ده‌بێت. 

له‌كاتی دیاریكراو سه‌ردانیان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان
پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی داواشی له‌هاوڵاتیان كردوه‌، له‌كاتی دیاریكراو سه‌ردانیان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.

پێشتریش له‌ رۆژی 22ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021 تاوه‌كو 28ی هه‌مان مانگ، گۆڕانكاری له‌ كاتی ده‌وامی تایبه‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كانی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی كرا و له‌كاتژمێر 2:00ی دوای نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 6:00ی ئێواره‌ مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان جێبه‌جێده‌كرا.

نیشانەکردن

سلێمانی