روداوێكی هاتوچۆ مردنی شۆفێری ماتۆڕسكیلێكی لێكه‌وته‌وه‌

05:10 - 25/11/2021

2196جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ، شۆفێرێكی ماتۆڕسكیل مرد.

فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر - كه‌سنه‌زان، له‌نزیك چێشتخانه‌ی هایلاند، پێكدادانێك ڕویدا له‌نێوان هیۆندایه‌كی تایبه‌ت و ماتۆرسكیلێك، له‌ده‌ره‌نجامی ڕوداوه‌كه‌ شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ زۆر به‌سه‌ختی برینداربو، له‌دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ش، به‌چه‌ند كاتژمێرێك كۆتایی به‌ژیانی هات.

لایه‌نی خه‌تاباریش له‌ڕوداوه‌كه‌ شۆفێری هیۆندایه‌كه‌ بو

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لایه‌نی خه‌تاباریش له‌ڕوداوه‌كه‌ شۆفێری هیۆندایه‌كه‌ بو، چونكه‌ بۆچونه‌ ناوشوێن پێچێك هه‌وڵیدا شه‌قام به‌پانی ببڕێت نه‌ك به‌درێژی، بۆیه‌ له‌كاتی بڕینی شه‌قام كه‌وته‌ سه‌ر ڕێڕه‌وی ماتۆڕسكیله‌كه‌ كه‌ له‌سایدی خۆی ده‌ڕۆیشت، هه‌رچه‌نده‌ ماتۆڕسكیله‌كه‌ هه‌وڵیدا له‌به‌ری ڕابكات، به‌ڵام پێكدادانه‌كه‌ ڕویدا".

ئێمه‌ ڕێنمایی شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ له‌كاتی ڕێڕه‌وگۆڕین یان پێچكردنه‌وه‌ ڕه‌چاوی هه‌ڵڕه‌خساوی بكه‌ن

فازڵ حاجی باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه‌ ڕێنمایی شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ له‌كاتی ڕێڕه‌وگۆڕین یان پێچكردنه‌وه‌ ڕه‌چاوی هه‌ڵڕه‌خساوی بكه‌ن و به‌ته‌واوی دڵنیاببنه‌وه‌ له‌ڕێگای ئاوێنه‌كانیانه‌وه‌ له‌نه‌بونی هیچ ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسكیلێك، پاشان مانۆره‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن".

نیشانەکردن

هاتووچۆی هەولێر