له‌ لیبیاوه‌ 40 كۆچبه‌ری كورد ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

04:51 - 25/11/2021

1422جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، سبه‌ی هه‌ینی، 40 (چل) کۆچبەری ژێر دەسەڵاتی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی لیبیا دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای لوتكه‌ بڵاویكرده‌وه‌، لەپاش دو مانگ دەستبەسەربونیان لە وڵاتی لیبیا، سبەینێ ڕۆژی هەینی، کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ، ژمارەیەک کۆچبەری کورد لەلایەن دەزگای لوتکەوە دەگەڕێنرێنەوە.

ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان 40 (چل) كۆچبه‌ره‌ و سەرجەمیان هاوڵاتیی هەرێمی کوردستانن

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، "ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان 40 (چل) كۆچبه‌ره‌ و سەرجەمیان هاوڵاتیی هەرێمی کوردستانن، ماوەی دو مانگە لە شاری به‌نغازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی لیبیاوه‌ دەستگیر کراون".

لەلایەن کەسوکاریانەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لێ دەکرێت

باسی له‌وه‌شكرد، دواجار بە هەوڵی دەزگای لوتکە و بە هاوکاریی قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، سبه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ شاری سلێمانی، لەلایەن کەسوکاریانەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لێ دەکرێت.

نیشانەکردن

كۆچبەر