بەرپرسێکی پێشوی ئیسرائیل: ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئیسلامی دێنە ناو رێککەوتنی ئەبراهام

03:48 - 25/11/2021

2542جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

باڵیۆزی پێشوی ئیسڕائیل لە ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئیسڕائیل كار له‌سه‌ر واژۆكردنی هاوپه‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تی دیكه‌ دەکات، له‌ نێویشیاندا ژمارەیەک له‌ وڵاتانی ئیسلامی بونیان هه‌یه‌ كه‌ پێشوتر هیچ ڕێكکه‌وتنێكی ئاشتی له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ و ئیسڕائیلدا نه‌بوه‌.
  
جه‌لدان ئه‌ردان، باڵوێزی پێشوی ئیسرائیل له‌ ئه‌مریكا لەلێدوانێکدا باسی لەوەشکردوە، ئیسڕائیل له‌ پڕۆژه‌یدایه‌ هاوپه‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وڵاتی دیكه‌ واژۆ بكات، کە لەم کاتەدا هیچ ڕێکكه‌وتنێك له‌ نێوان ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەدا نییه‌ به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵێك وڵاتی ئیسلامی.

ڕێكکه‌وتنه‌كانی ئه‌براهام له‌ ڕوی سیاسییه‌وه‌ نمونه‌ی ڕێكکه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی زۆر باشن
باسی له‌وه‌شكردوه‌، " ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ به‌رەوپێشچونی ڕێکكه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌، چونکە ڕێكکه‌وتنه‌كانی ئه‌براهام له‌ ڕوی سیاسییه‌وه‌ نمونه‌ی ڕێکكه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی زۆر باشن كه‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا په‌یڕه‌وی كردوه‌".
 ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئیسلامی دێنەوە ناو رێککەوتنی ئەبراهام
لەبارەی بۆچونی کۆنگرێسی ئەمریکاش لەسەر رێککەوتنی ئەبراهام باڵوێزی پێشوی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردوە، "هەرچەندە له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه‌ تانه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا دراوە به‌ڵام له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بوە، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كاندا وڵاتانی تریش كران به‌ به‌شێك له‌و لیسته‌ تا كاری هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیانه‌ی كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشتیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا نییه‌، تا گفتوگۆیان لەگەڵ بکرێت و بێنەناو  رێککەوتنی ئەبراهام ".

نیشانەکردن

ئیسرائیل