کۆمسیۆن: ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنی دەنگەکان 100% هاوتا بون

02:05 - 25/11/2021

5019جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی سەرجەم وێستگەتانەلێدراوەکانی عێراق کۆتاییهات و دەرکەوت ئەنجامەکان بەدەستی 100% هاوتای ژماردنی ئەلیکترۆنی دەنگاکان بوە.

 ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی وێستگەتانەلێدراوەکان 100% هاوتای ژماردنی ئەلیکترۆنی دەنگاکان بو

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ وێستگەتانەلێدراوەکانی دواین پارێزگای عێراق کە پارێزگای نەینەوا بو، بەدەست ژمێردرانەوە و ئەنجامی دەنگی سەرجەم وێستگەتانەلێدراوەکانیش لەپارێزگاکانی عێراق 100% هاوتای ژماردنی ئەلیکترۆنی دەنگاکان بوە.

 سەرجەم ئەنجامەکان بۆ دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرزدەکرێنەوە

ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرجەم ئەنجامەکان بۆ دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرزدەکرێنەوە، بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی تانەکان و ئەنجامەکانیان.

 رۆژی یەکشەممە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی دەکرێن

چاوەڕێ دەکرێت رۆژی یەکشەممە (28ی تشرینی دوەمی 2021) کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی بکات بەمەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم.

نیشانەکردن

عێراق