وەزارەتی بەرگری عێراق دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە

12:43 - 25/11/2021

6007جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی بەرگری عێراق خولێکی نوێی سەربازی راگەیاند بۆ دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی، دەرچوانی ھەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن بەمەبەستی دامەزراندن لە سوپای عێراق. 

لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، سەرجەم دەرچوانی بەشەکانی زانستی، ئەدەبی، بازرگانی و پیشەسازی ئاگادار دەکەنەوە کە خولێکی نوێی سەربازی دەکرێتەوە و لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

پێشکەشکردنی داواکاری تا 29ی ئەم بەردەوام دەبێت 

ئەوەش هاتوە، پێشکەشکردنی داواکاری تا 29ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆرم کلیک لەم بەستەرە بکە

نیشانەکردن

عێراق