سەرۆک بەرهەم: پێویستە ھەماھەنگی بکرێت لە پێناو کۆتاییھێنان بە باگرژییەکان لە رێگەی دیالۆگ

12:20 - 25/11/2021

1877جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک بەرهەم لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە بروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق و رایگەیاند، ناوچەکە روبەڕوی چەندین ئاستەنگی بوەتەوە بۆیە پێویستە ھەماھەنگی بکرێت لە پێناو کۆتایی ھێنان بە باگرژییەکان لە رێگەی دیالۆگ.

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دوەمی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە بروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق، لەدیدارەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا و گرنگی پتەوکردنی ھەماھەنگی و هاوکاری لەبوارەکانی ئاسایش، بەرگری، بازرگانی، ئابوری و کەلتوری.

پێویستە کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی بکرێت بۆ تێپەڕاندنی جیاوازییەکان
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەی کۆبونەوەکە لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرۆک بەرهەم لەو دیدارەدا جەختیکردەوە کە ناوچەکە روبەڕوی چەندین ئاستەنگی بوەتەوە بۆیە پێویستە کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی بکرێت بۆ تێپەڕاندنی جیاوازییەکان و کۆتایی ھێنان بە بارگرژییەکان لە رێگەی دیالۆگ.
 پەیوەندییە ھاوسەنگەکانی عێراق ئامانج لێی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییە ھاوسەنگەکانی عێراق ئامانج لێی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، هەروەها جەخت دەکەینەوە لەوەی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بنەمایەکی گرنگی ئاسایش و ئاشتی ناوچەکەیە.

نیشانەکردن

سەرۆککۆمارى عێراق