یەکشەممە موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

11:45 - 25/11/2021

46326جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان-
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتو (28ی تشرینی دوەم) موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە (28ی تشرینی دوەمی 2021) موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت
هەروەها ئەمڕۆ پێنجشەممە (25ی تشرینی دوەمی 2021)  دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات و موچەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.
کاری لەپێشینەی حکومەت لەم کاتەدا دابەشکردنی موچەیە بەبێ لێبڕین
پێشوتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبو، ئەوان زانیارییان داوە بەهاوڵاتیان و فەرمانبەران کە کاری لەپێشینەی حکومەت لەم کاتەدا دابەشکردنی موچەیە بەبێ لێبڕین و هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ دابینکردنی موچە.
تا بەغدا بەردەوام بێت لەناردنی 200 ملیارەکە موچەش بەبێ لێبڕین دابەش دەکەن
ئاماژەی بەوەشکردبو، 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت، هەروەها  تا ئەو کاتەی بەغدا بەردەوام بێت لەناردنی 200 ملیارەکە، موچەش بەبێ لێبڕین دابەش دەکەن.