کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەینی بڵاوکرایەوە

11:09 - 25/11/2021

15696جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێم ساماڵ و  نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەڕێژەیەکی سنوردار بەرزدەبنەوە.

 ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەڕێژەیەکی سنوردا بەرزدەبنەوە، بەجۆرێک بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا خێرایی با 5-15 کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا.