بانکی نێودەوڵەتی لەبارەی کەمبونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق هۆشداری دەدات

09:34 - 25/11/2021

1983جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تا ساڵی 2050 عێراق بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە 20%ی سەرچاوە ئاوییەکانی ئێستای لەدەستدەدات، لە دەرئەنجامی قەیرانی ئاویشدا گەشەی وڵات، هەلی کار و کۆچکردن دەبنە ئاستەنگی لەبەردەم هاوڵاتیان و حکومەتی عێراقدا، بۆیە داوا لەو وڵاتە دەکات هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر.

 پێویستە دۆسیەی ئاو پرسی سەرەکی عێراق بێت بۆ دانیشتوانەکەی کە 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە
سارۆج کومار جها، بەڕێوەبەری هەرێمی فەرمانگەی رۆژهەڵات لە بانکی نێودەوڵەتی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، پێویستە دۆسیەی ئاو پرسی سەرەکی عێراق بێت بۆ دانیشتوانەکەی کە 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە، بۆیە بەبێ نەبونی رێکاری گونجاو لە 30 ساڵی داهاتودا عێراق 20%ی سەرجەم سەرچاوە ئاوییەکانی ئێستای لەدەستدەدات.
سێ لەسەر چواری خاکی عێراق کێشەی نەبونی ئاوی سازگاری هەیە 
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم کاتەشدا سێ لەسەر چواری خاکی عێراق کە ناوچەکانی دانیشتوانی تێدایە، ئاوی سازگاریان بەشێوەیەکی پێویست بۆ دابیننەکراوە  وبەدەستیان ناگات.
 مەترسی ئەوەی لێدەکرێت ببێتە هۆی ئاوارەبونی زۆرەملێ
بەڕێوەبەری هەرێمی فەرمانگەی رۆژهەڵات لە بانکی نێودەوڵەتی باسی لەوەشکردوە، کێشەی ئاو لەعێراق لەکاتێکدایە تێکڕای داهاتی نیشتیمانی ئەو وڵاتە بەتێکڕای 4% دابەزیوە، بۆیە کەمی ئاو مەترسی ئەوەی لێدەکرێت ببێتە هۆی ئاوارەبونی زۆرەملێ بەتایبەت لە باشوری عێراق.

نیشانەکردن

عێراق