فڕه‌نسا؛ ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك مردنی 27 كۆچبه‌ری لێكه‌وته‌وه‌

09:50 - 24/11/2021

10338جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پۆلیسی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، مردنی 27 (بیست و حه‌وت) كۆچبه‌ری ڕاگه‌یاند، كه‌ هه‌وڵیاندابو له‌ كه‌ناراوه‌كانی فڕه‌نساوه‌ به‌شێوه‌سه‌كی نایاسایی بچنه‌ ناو خاكی بریتانیاوه‌.

پۆلیسی فڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به‌ 27 (بیست و حه‌وت) كۆچبه‌ره‌وه‌ ژێرئاوكه‌وتوه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی كالیه‌، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانیان له‌ گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ تا ئێستا چاره‌نوسیان دیار نیه‌.

كۆچبه‌ران هه‌وڵیان داوه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی فڕه‌نساوه‌ بگه‌نه‌ بریتانیا
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كۆچبه‌ران هه‌وڵیان داوه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی فڕه‌نساوه‌ بگه‌نه‌ بریتانیا، له‌ كاتی تێپه‌ڕینیان به‌ ناو نۆكه‌ندی ئینگلیزیدا (English Channel) به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاكه‌وتوه‌ و سه‌رجه‌میان مردون، تا ئێستاش ته‌رمی به‌شێكیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌م ڕوداوه‌ كاره‌ساتێكی مرۆی گه‌وره‌یه‌
له‌لای خۆیه‌وه‌، جین كاستێكس سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا له‌ تویتێكیدا له‌ هه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئه‌م ڕوداوه‌ كاره‌ساتێكی مرۆی گه‌وره‌یه‌، پاش ئه‌و هه‌وڵه‌ نایاساییانه‌ی كه‌ له‌و نۆكه‌نده‌وه‌ دراون له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2018وه‌، هاوخه‌می خۆمان بۆ كه‌سوكاری ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ده‌رده‌بڕین كه‌ هه‌ندێكیان مردون و به‌شێكی دیكه‌شیان تا ئێستا بێسه‌روشوێنن، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان بۆدۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ خستوه‌ته‌گه‌ڕ".

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌، له‌نۆكه‌ندی ئینگلیزیدا، نزیكه‌ی 3 (سێ) كۆچبه‌ر مردون و 4 (چوار) كۆچبه‌ری دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بون، له‌ ساڵی 2020شدا، 6 (شه‌ش) كۆچبه‌ر مردون و 3 (سێ) كۆچبه‌ریش بێسه‌روشوێن بون.

نیشانەکردن

فه‌ڕه‌نسا