مسته‌فا كازمی: دیپلۆماسییه‌تی كارا و ڕاستگۆ ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌

09:40 - 24/11/2021

700جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی رۆژی دیپلۆماسیه‌تی عێراقی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "دیپلۆماسییه‌تی كارا و ڕاستگۆ ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندییه‌".

مسته‌فا كازمی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ڕۆژی دیپلۆماسییه‌تی عێراقی پیرۆز ده‌كه‌ین و شانازی ده‌كه‌ین به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی كردنه‌وه‌ی ئاسۆی هه‌ماهه‌نگیی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی كه‌ وڵاته‌كه‌مانی كردوه‌ به‌ ڕوگه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی هاوبه‌شی و هاریكاریی".

دیپلۆماسییه‌تی كارا و ڕاستگۆ ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندییه‌

راشیگه‌یاندوه‌، "دیپلۆماسییه‌تی كارا و ڕاستگۆ ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندییه‌".

پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبو، ساڵیادی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ 24ی (تشرینی دووه‌م/11)ی 1924دا، ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین ساتی ئاماده‌بونی عێراق له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا كه‌ 97 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌وكاته‌دا تێپه‌ڕیوه‌ و به‌رۆژی دیپلۆماسیه‌تی عێراقی داده‌نرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، گرنگی ئه‌م یاده‌ له‌چوارچێوه‌ی ستایشكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ كاریگه‌ره‌كانی عێراق دێت كه‌ ئامانج لێی به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیرییه‌".

نیشانەکردن

مستەفا كازمی