پزیشكێك ده‌رباره‌ی باده‌م زانیاری نوێ ده‌خاته‌ڕو

09:11 - 24/11/2021

6175جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

خۆراكناسێكی ئۆكرانی ڕایدگه‌یاند، باده‌م سودی بۆ چالاكی دڵ، ده‌ماره‌كانی خوێن و ده‌ماغ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری گه‌رمی له‌ پله‌ی 180 پله‌ی سیلیزی بۆماوه‌ 8-10 خوله‌ك تێنه‌په‌ڕێندرێت، ئه‌وا مادده‌ی هایدرۆسیانیك له‌كاتی خواردنیدا به‌رهه‌مده‌هێنێت كه‌ ترشێكی ژه‌هراویه‌.

سڤیتلانا فۆس پزیشك و خۆراكناسی ئۆكرانی ڕایگه‌یاند، باده‌م كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی به‌سودی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی چالاكردنی چالاكی دڵ، ده‌ماره‌كانی خوێن و ده‌ماغ ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی به‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری گه‌رمیدا تێپه‌ڕێندرێت، خواردنی ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی كێشه‌ بۆ ته‌ندروستی.

باده‌م به‌گشتی و باده‌می تاڵ به‌تایبه‌ت مادده‌ی سیانۆگلۆزید ئه‌میگدالین تێدایه‌، ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش ئه‌و تام و تاڵیه‌ چێژبه‌خشه‌ به‌ باده‌م ده‌به‌خشێت

وتیشی، "باده‌م به‌گشتی و باده‌می تاڵ به‌تایبه‌ت مادده‌ی سیانۆگلۆزید ئه‌میگدالین تێدایه‌، ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش ئه‌و تام و تاڵیه‌ چێژبه‌خشه‌ به‌ باده‌م ده‌به‌خشێت، به‌ڵام كاتێك باده‌م ده‌خورێت ئه‌وا ترشی هایدرۆسیانیك ده‌رده‌دات له‌كاتی تێكشكاندنی ماده‌كانی ناو باده‌م كه‌ یه‌كێكه‌ به‌ هه‌ره‌ ترشه‌ ژه‌هرییه‌ ترسناكه‌كان ناسراوه‌".

كاتێك باده‌م به‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری گه‌رمیدا تێده‌په‌ڕێت به‌ پله‌ی گه‌رمی (180 پله‌ی سیلیزس بۆ ماوه‌ی 8-10 خوله‌ك)  ئه‌وا ئه‌و ترشه‌ ژه‌هراوییه‌ له‌ده‌ستده‌دات

پزیشكه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "كاتێك باده‌م به‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری گه‌رمیدا تێده‌په‌ڕێت به‌ پله‌ی گه‌رمی (180 پله‌ی سیلیزس بۆ ماوه‌ی 8-10 خوله‌ك)  ئه‌وا ئه‌و ترشه‌ ژه‌هراوییه‌ له‌ده‌ستده‌دات، هیچ زیانێكی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ نابێت، ئه‌م ژه‌هره‌  ته‌نها له‌و كاته‌دا كاریكه‌ری نامێنێت كاتێك  ته‌نها به‌و پڕۆسه‌یه‌ و به‌و گه‌رمییه‌ دیاریكراوه‌دا تێببپه‌ڕێت".

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ڕۆژانه‌ ده‌ده‌كرێت 30 (سی گرام) له‌ چه‌ره‌سات بخورێت، به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی كه‌ چه‌ره‌سه‌كان هه‌یانه‌، ده‌كرێت بۆماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگیرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی مادده‌ خۆراكییه‌كی ناویان له‌ده‌ستبده‌ن، بۆیه‌ ده‌كرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی سودی لێوه‌ربگیرێت له‌كاتی نه‌بونی ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كاندا".