هەواڵی ئەمڕۆ

ئیمارات، سندوقێكی هاوكاری بۆ وه‌ربهێنان له‌ توركیا داده‌مه‌زرێنێت

08:47 - 24/11/2021

1549جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان شێخ مه‌حه‌مه‌د بن زایدی شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا، ئیمارات بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی سندوقێكی ئابوری، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچونی وه‌به‌رهه‌مهێنان له‌ توركیا.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیرۆ نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی پێكهێنانی سندوقی هاوكاری به‌ بڕی 10 (ده‌ ملیار) دۆلار بۆ یارمه‌یدان و به‌ره‌وه‌ پێشچونی وه‌به‌رهێنان له‌ توركیا راگه‌یاندوه‌، پێكهێنانی ئه‌م سندوقی هاوكارییه‌، پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان شێخ مه‌حه‌مه‌د بن زاید و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان دێت.

باس له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و توركیا كرا
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان شێخ مه‌حه‌مه‌د بن زاید و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان تێیدا باس له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و توركیا كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی ئابوری به‌هێز كرا بۆ پاڵپشتیكردنی ئابوری توركیا. 
له‌ كۆبونه‌وه‌ باڵاكه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی ئیمارات و توركیادا، ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردولادا واژۆده‌كرێت
له‌لای خۆشیه‌وه‌، به‌رپرسێكی باڵای توركیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، "له‌ كۆبونه‌وه‌ باڵاكه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی ئیمارات و توركیادا، ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردولادا واژۆده‌كرێت كه‌ تێیدا هه‌ردو ده‌وڵه‌ت پاڵپشتی یه‌كترده‌بن له‌ بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و ته‌كنه‌لۆژیا، دروستكردنی به‌نده‌رێكی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردو وڵاتدا".

سه‌ردانه‌كه‌ی شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات، یه‌كه‌مین سه‌ردانی فه‌رمییه‌ له‌دوای ساڵی 2012 وه‌ بۆ توركیا، به‌جۆرێك له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌دیاریكراوی دوای خۆپیشاندانه‌كانی سوریا له‌ ساڵی 2011دا  په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌بوزه‌بی و ئه‌نقه‌ره‌ به‌ قۆناغێكی ئاڵۆزدا تێپه‌ڕی، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ په‌یوندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات به‌ره‌و ئاساییبونه‌ رۆیشتون.

نیشانەکردن

تورکیا