سه‌رۆك به‌رهه‌م: خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی خوێندكاران بۆ داخوازییه‌كانیان مافێكی ده‌ستورییه‌‌

07:43 - 24/11/2021

1563جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی خوێندكاران بۆ داخوازییه‌كانیان مافێكی ده‌ستورییه‌‌، توندوتیژی دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئاسایشی گشتی مایه‌ی ئیدانه‌یه‌".

د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "زۆر به‌داخم بۆ گرژییه‌كانی سلێمانی، خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی خوێندكاران بۆ داخوازییه‌كانیان مافێكی ده‌ستورییه‌‌".

توندوتیژی دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئاسایشی گشتی مایه‌ی ئیدانه‌یه‌

راشیگه‌یاندوه‌، "توندوتیژی دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئاسایشی گشتی مایه‌ی ئیدانه‌یه‌، پاراستنی خۆپیشانده‌ران ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌، با پێكه‌وه‌ ئارامی و مافی هاوڵاتی و موڵكی گشتی و پیرۆزییه‌كانی نیشتمان بپارێزین".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران ئه‌نجامدرا و داوایانكرد، ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ و خزمه‌تگوزاریه‌كانیان له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان دابین بكرێت، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان گرژی و ئاڵۆزیان لێكه‌وته‌وه‌، له‌ئه‌نجامیشدا ژماره‌یه‌ك خوێندكار برینداربون و چه‌ند باره‌گایه‌كی حزبی و حكومیش سوتێندران.