روه‌كێك وه‌ك دیاری ماڵئاوایی پێشكه‌ش به‌ ئەنگێڵا مێركڵ ده‌كرێت

07:21 - 24/11/2021

2967جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەنگێڵا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه‌، له‌لایه‌ن  ئۆلاف شۆلتزی شوێنگره‌وه‌یه‌وه‌، ڕوه‌كێكی وه‌ك دیاری پێشكه‌ش ده‌كرێت كه‌ هێمایه‌ بۆ یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحیی ئه‌ڵمانیا.

ڕۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌ڵمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئەنگێڵا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بڕیاری وازهێنانی خۆی له‌ سیاسه‌ت ڕاگه‌یاند، ئۆلاف شۆلتز وه‌ك شوێنگره‌وه‌ و ڕاوێژكاری داهاتوی ئه‌ڵمانیا دیاریكرا، له‌به‌رامبه‌ریشدا روه‌كێكی تایبه‌تی وه‌ك دیاری ماڵئاوایی پێشكه‌ش به‌ مێركڵ كرد.

ئه‌م دیارییه‌ به‌ڕێكه‌وت نه‌بو، به‌ڵكو ئه‌و ڕوه‌كه‌ تۆوی بچوكی ڕه‌نگ ڕه‌شی تێدایه‌، كه‌  هێمایه‌كه‌ بۆ  یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحیی ئه‌ڵمانیا 

ڕۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌م دیارییه‌ به‌ڕێكه‌وت نه‌بو، به‌ڵكو ئه‌و ڕوه‌كه‌ تۆوی بچوكی ڕه‌نگ ڕه‌شی تێدایه‌، كه‌  هێمایه‌كه‌ بۆ  یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحیی ئه‌ڵمانیا و ڕوه‌كی (قرانیا) ڕوه‌كێكه‌ له‌ زه‌وی ته‌ڕدا گه‌شه‌ ده‌كات، ئاماژه‌یه‌كیشه‌ بۆ ناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئەنگێڵا مێركڵ به‌ناوی "خواكیم سه‌وێر".

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی دیاریه‌كه‌ به‌ ئه‌نگێلا مێركڵ

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی دیاریه‌كه‌ به‌ ئەنگێڵا مێركڵ و ئه‌ویش خۆشحاڵییه‌وه‌ قبوڵی كردوه‌ و رایگه‌یاندوه‌، "دیارییه‌كه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی بوه‌ و زۆری لای په‌سه‌ند بوه‌".

ماوه‌ی 9 (نۆ مانگ) ماوه‌ بۆ كۆتایهاتنی ماوه‌ی ئه‌ركه‌كانی ئەنگێڵا مێركڵ وه‌ك ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، وه‌ك دوا كۆبونه‌وه‌ی خۆی بو له‌ كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا و سوپاسكرا به‌وه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێكی باشی وڵاته‌كه‌ی و هاوكارێكی باشی یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه‌.

نیشانەکردن

ئه‌ڵمانیا