زانایه‌كی ڕوسی: پشكنینی PCR دیاریناكات كه‌ توشبوی كۆرۆنا، ڤایرۆسه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندوه‌

06:09 - 24/11/2021

1019جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سێرجی نیتیسۆڤ زانا و پرۆفیسۆری ڕوسی ڕایگه‌یاند، پشكنینی PCR  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ریناخات كه‌ كه‌سی توشبو كۆرۆنای تێپه‌ڕاندوه‌، پێویسته‌ پشكنینی كۆرۆنا له‌ڕێگای لوت و پشكینی خوێن بۆ ئه‌نجامبدرێت تا له‌ دڵنیایی بدرێت له‌ تێپه‌ڕاندنی  ڤایرۆسه‌كه‌. 

پرۆفیسۆر سێرجی نیتیسۆڤ، به‌ڕێوبه‌ری تاقیگه‌ی بایۆته‌كنه‌لۆژی زانستی ڤایرۆسه‌كان له‌ كۆلێژی زانسته‌كان له‌ زانكۆی نوڤۆسێبریسك ڕایگه‌یاند، " پشكنینی PCR به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ریناخات كه‌ كه‌سی توشبو كۆرۆنای تێپه‌ڕاندوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پشكنینه‌كه‌ی نێگه‌تیڤیش بێت، پێویسته‌ پشكنینی كۆرۆنا له‌ڕێگای لوته‌وه‌ ئه‌نجامبدات، پاشان پشكنینی خوێن بكات ته‌ له‌ ئه‌نجامی كۆتایی دڵنیاببینه‌وه‌".

2 (دو) ڕێگا هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی دڵنیابینه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنامان تێپه‌ڕاندوه‌

وتیشی، "2 (دو) ڕێگا هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی دڵنیابینه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنامان تێپه‌ڕاندوه‌، یه‌كه‌میان بریتییه‌، له‌ ئه‌نجامدانی  2 (دو) پشكنینی PCR  كه‌ ماوه‌ی نێوان ئه‌و دو پشكنیینه‌ له‌ 3 (سێ) ڕۆژ كه‌متر نه‌بێت، یاخود ئه‌نجامدانی پشكنینی خوێن بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ خانه‌كانی خوێنی جێهێشتوه‌، پاش ئه‌وه‌ی پشكنینی PCR ئه‌نجامده‌ده‌ین و ئه‌نجامه‌كه‌ی  نێگه‌تیڤی ده‌بێت".

نابێت ئه‌وه‌مان له‌یادبچێت كه‌ ئه‌گه‌ری توشبون به‌ڤایرۆسه‌كه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌، ته‌نانه‌ت پاش تێپه‌ڕاندنی ڤایرۆسه‌كه‌ش

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، "نابێت ئه‌وه‌مان له‌یادبچێت كه‌ ئه‌گه‌ری توشبون به‌ڤایرۆسه‌كه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌، ته‌نانه‌ت پاش تێپه‌ڕاندنی ڤایرۆسه‌كه‌ش، بۆیه‌ باشترین ڕێگا بۆ خۆپارێزی بریتییه‌ له‌ كوتان به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا، چونكه‌ به‌ڕێژه‌ی 90% به‌رگری له‌ش به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتردایه‌وه‌ و تائێستا نه‌توانراوه‌ 100% به‌ر له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بگیرێت، به‌ڵام ڕۆژانه‌ ڕێنمای و بابه‌تی نوێ ده‌رباره‌ی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، تا هاوڵاتیان بتوانن دوربن له‌ توشبون و مردن به‌و ڤایرۆسه‌ و هاوتا گۆڕاوه‌كانی.

نیشانەکردن

ڤایرۆسی کۆرۆنا