ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نوێی مردن و توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

06:00 - 24/11/2021

694جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 776 (حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش) توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، 13 (سێزده‌) توشبوش مردون كه‌ 8 (هه‌شت) كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا 776 (حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ 2.076.922 (دو ملیۆن و حه‌فتاو شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و بیست و دو) توشبو.

1377 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 1377 (هه‌زار و سێسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت) توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 13 (سێزده‌) توشبوی كۆرۆنا مردون، 6 (شه‌ش) كه‌سیان له‌ سلێمانی، 2 (دو) كه‌سیشیان له‌ دهۆك بون، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشته‌ 7.181.743 (حه‌وت ملیۆن و سه‌د و هه‌شتا و یه‌ك هه‌زار و حه‌وتسه‌د و چل و سێ) ژه‌م.

 May be an image of text

نیشانەکردن

عێراق