له‌سنوره‌كانی پۆڵندا ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت

05:28 - 24/11/2021

1670جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری بیلاڕوسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆڵندا بۆ راگرتنی كۆچبه‌ران ته‌قه‌یان به‌ڕویاندا كردوه‌ و هێزه‌كانی سه‌رسنوری  بلاڕوسیاش ئه‌و ناوچه‌یه‌یان داخستوه‌ تا پشێوی و كاره‌ساتی گه‌وره‌تر دروست نه‌بێت. 

لیژنه‌ی پاسه‌وانی سنوره‌كانی بیلاڕوسیا ڕایگه‌یاند، "شه‌وی ڕابردو گروپێكی كۆچبه‌ران هه‌وڵیانداوه‌ سنوری پۆڵندا تێبپه‌ڕێنن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆڵنداوه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌، تا ڕێگری بكه‌ن له‌ چونه‌ ژوره‌وه‌ی  كۆچبه‌ران بۆ ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان".

ئه‌مجاره‌یان هێزه‌كانی پۆڵندا به‌ ته‌قه‌كردن پێشوازیان له‌ كۆچبه‌ران كرد

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌مجاره‌یان هێزه‌كانی پۆڵندا به‌ ته‌قه‌كردن پێشوازیان له‌ كۆچبه‌ران كرد، پاش ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ران هه‌وڵیاندا سنوره‌كانی پۆڵندا تێبپه‌ڕێنن، هێزه‌كانی پۆڵندا به‌ چه‌ك و ته‌قه‌كردن هێرشانكردوه‌ته‌ سه‌ر كۆچبه‌ران، تاڕێگریان لێبكه‌ن".

هێزه‌كانی پاراستنی سنوری وڵاته‌كه‌مان، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داخستوه‌ كه‌ پشێویه‌كه‌ی تێدا ڕویداوه‌

لیژنه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، "هێزه‌كانی پاراستنی سنوری وڵاته‌كه‌مان، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داخستوه‌ كه‌ پشێویه‌كه‌ی تێدا ڕویداوه‌، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی هیچ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یك له‌نێوان كۆچبه‌ران و هێزه‌كانی پۆڵندا ڕونه‌دات."

قه‌یرانی كۆچبه‌رانی سنوره‌كانی بیلاڕوسیا و پۆڵندا به‌ هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری كۆچبه‌رانی سه‌ر ئه‌و سنورانه‌، تا ئێستا نزیكه‌ی 2000 (دو هه‌زار) كۆچبه‌ر له‌سه‌ر سنوره‌كاندان، به‌شێكیشیان به‌هۆی پڕبونی كه‌مپه‌كانه‌كانیشه‌وه‌، كۆچبه‌ران له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌مێننه‌وه‌.

نیشانەکردن

كۆچبەر