ناسا به‌ناچاری كه‌شتیه‌كی ده‌ستكرد ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات

04:43 - 24/11/2021

1032جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، كه‌شتیه‌كی ئاسمانی به‌ ناوی دارت ئاڕاسته‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات، به‌ ئامانجی گۆڕینی خولگه‌ی به‌ردێكی زه‌به‌لاح به‌ناوی دیمۆفرۆس كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 780 مه‌تره‌.   

ئاژانسه‌كانی ناسا ڕایگه‌یاند،  ئه‌ركی كه‌شتی ئاسمانی ئه‌ستێره‌ی دارتی خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ پلانه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ بزانن تا چه‌ند ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت ئاڕاسته‌ی خولگه‌ی جوڵه‌ی زه‌به‌لاحترین به‌ردی ئاسمانی (دیمۆفرۆس) بوه‌ستێنێت.

ئه‌ركی كه‌شتی ئاسمانی دارت، بریتییه‌ له‌وه‌ی ئاڕاسته‌ بكرێت به‌رو به‌ردێكی ئاسمانی زه‌به‌لاح

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌ركی كه‌شتی ئاسمانی دارت، بریتییه‌ له‌وه‌ی ئاڕاسته‌ بكرێت به‌رو به‌ردێكی ئاسمانی زه‌به‌لاح به‌ناوی دیمۆفرۆس كه‌ گه‌وره‌ترین به‌ردی ئاسمانییه‌ تا بزانرێت چه‌ندێك له‌ خێرایی و ئاڕاسته‌ی ئه‌و به‌رده‌ زه‌به‌لاحه‌ بگۆڕێت.

كه‌شتی ئاسمانی ده‌ستكردی بچوك كه‌ له‌لایه‌ن ئیتاڵیاوه‌ دروستده‌كرێت ئاڕاسته‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كرێت

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌شتی ئاسمانی دارت ئه‌ركه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوی به‌ ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نێت، كه‌شتی ئاسمانی ده‌ستكردی بچوك كه‌ له‌لایه‌ن ئیتاڵیاوه‌ دروستده‌كرێت ئاڕاسته‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كرێت، تا بزانرێت ده‌ره‌نجامی ئه‌ركه‌كه‌ی دارت بكوێ گه‌یشتوه‌. 

كه‌شتی ئاسمانی دارت  ته‌نها خولگه‌ی دیمۆفرۆس به‌ شێوه‌یه‌كی كه‌م ده‌گۆڕێت

له‌لای خۆشیه‌وه‌، كه‌یلی فاست له‌ نوسینگه‌ی هاوبه‌شی به‌رگری هه‌ساره‌یی ناسا، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌، "كه‌شتی ئاسمانی دارت  ته‌نها خولگه‌ی دیمۆفرۆس به‌ شێوه‌یه‌كی كه‌م ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها ئامانجی كه‌شتی ئاسمانی دارته‌ له‌م كاته‌دا و ته‌واوی زانیارییه‌ پێویسته‌كانیش پاش سه‌ركه‌وتی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه‌ڕو".

نیشانەکردن

ئه‌مریكا