کۆمسیۆن: پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی وێستگەتانەلێدراوەکانی سێ پارێزگا کۆتاییهات

02:08 - 24/11/2021

1719جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی وێستگەتانەلێدراوەکانی سێ پارێزگا کۆتاییانهات کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانوە تانەکانیان پەسەندکرابون. 

 ئەنجامەکان بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بەرزدەکرێتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، ئەمڕۆ پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی وێستگەتانەلێدراوەکانی بەغدا لەهەردو بەشی رەسافە و کەرخ و پارێزگاکانی نەجەف و موسەنا کۆتاییانهات و  ئەنجامەکانیش بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بەرزدەکرێتەوە.
پێنجشەممە وێستگەتانەلێدراوەکانی دواین پارێزگا بەدەست دەژمێردرێنەوە
ئەوەش هاتوە، سبەی پێنجشەممە وێستگەتانەلێدراوەکانی دواین پارێزگا بەدەست دەژمێردرێنەوە کە ئەویش وێستگەتانەلێدراوەکانی پارێزگای نەینەوایە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرجەم ئەنجامەکان بۆ دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرزدەکرێنەوە، بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی تانەکان و ئەنجامەکانیان.

نیشانەکردن

عێراق