راپۆرتێک: چین بونی نزیکەی 12 ملیۆن منداڵی تۆمارنەکراو لەوڵاتەکەیدا ئاشکرادەکات

11:43 - 24/11/2021

1326جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژنامەی سترایت تایمز بڵاویکردەوە، حکومەتی چین لەدواین سەرژمێری گشتیدا بۆ ژمارەی منداڵانی وڵاتەکەی نزیکەی 12 ملیۆن منداڵی تۆمارکردوە کە پێشوتر حکومەت لە لەدایکبونیان ئاگادار نەبوە و لەتۆماری فەرمی دەوڵەتدا ناویان نەبوە.

12 ملیۆن منداڵی تۆمارکراون کە پێشوتر حکومەت لە لەدایکبونیان ئاگادار نەبوە
رۆژنامەکە لەراپۆرتێکدا باسی لەوەشکردوە، بەگوێرەی ئاماری فەرمی چین ژمارەی منداڵی لەدایکبو لەنێوان ساڵانی  2000 بۆ 2010  کە تۆمارکراون لەلای حکومەت 160.9 ملیۆن منداڵ بوە، بەڵام بەگوێرەی دواین سەرژمێری فەرمی وڵاتەکە ژمارەی منداڵانی تۆمارکراو لەو ماوەیەدا 172 ملیۆن و 500 هەزار منداڵ بوە.
 دایک و باوکان ترسیان هەبوە لە سزای خستنەوەی منداڵی دوەم
باس لەوەشکراوە، هۆکاری تۆمارنەکردنی منداڵەکانیش بۆ ترسی دایک و باوکان بوە لە سزای خستنەوەی منداڵی دوەم کە تا ساڵی 2016 رێگەپێدراو نەبوە و سیاسەتی یەک منداڵ جێبەجێکراوە.
 لەناو ئەو منداڵانەشدا کە تۆمارنەکراون 57% کچان بون
رۆژنامەی سترایت تایمز ئەوەشی خستوەتەڕو، لەناو ئەو منداڵانەشدا کە تۆمارنەکراون 57% کچان بون و ئەوەش مانای وایە دایک و باوکان زیاتر راپۆرتی منداڵبونی کچیان نەداوەتە دەوڵەت و هەوڵی خستنەوەی منداڵێکی دیکەیان داوە، ئەو هۆکارەش وایکردوە تائێستا چین بەتەواوی نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی کێشەی ژمارەی منداڵ بکات.

نیشانەکردن

چین