هێزە ئەمنییەکانی بەغدا دەستگیرکردنی 7 "تیرۆریست" رادەگەیەنن

09:51 - 24/11/2021

431جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 48 کاتژمێری رابردودا هێزەکانیان لەپۆلیسی فیدڕاڵی 7  "تیرۆریست"یان لەناوچە جیاوازەکانی بەغدا دەستگیرکردوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەو کەسانە بەگوێرەی مادەی 4ی تیرۆر دەستگیرکراون ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا بوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچە جیاوازەکانی بەغدا و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان سەرپەرشتی پرۆسەکەی کردوە.

رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان
ئەوەش هاوە، سەرجەم دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.

دەستگیرکردنی ئەندامانی تۆمەتبار بە "تیرۆر" لەکاتێکدایە بەردەوام زۆربەی بەرپرسانی سەربازی و سیاسی، بەتایبەت حەشدی شەعبی، داوای کشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن و دەڵێن، هێزەکانی عێراق خۆیان توانای پاراستنی عێراقیان هەیە و پێویستیان بە هیچ هێزێکی بیانی نییە.