ئیلۆن ماسك لەرۆژێکدا 11.2 مليار دۆلار لەدەستدەدات

08:57 - 24/11/2021

800جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئیلۆن ماسك، خاوه‌نی هه‌ردو كۆمپانیای (تێسلا)و (سبه‌یس ئێكس) 11.2 مليار دۆلاری سامانەکەی لەرۆژێکدا لەدەستدا دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە (23ی تشرینی دوەمی 2021) پشکی کۆمپای تێسلا بەڕێژەی 4.4% ڕوی لەدابەزین کرد و دەوڵەمەنترین کەسی جیهاندا سامانەکەی بۆ 289.7 ملیار دۆلار دابەزی.

ئیلۆن ماسك تائێستاش لەپلەی دەوڵەمەنترین کەسی جیهاندا ماوەتەوە
گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی لە هەواڵێکدا باسی لەوەشکردوە، سەرەڕای دابەزینی بەهای پشکەکانی كۆمپانیای (تێسلا)، بەڵام ئیلۆن ماسك تائێستاش لەپلەی دەوڵەمەنترین کەسی جیهاندا ماوەتەوە و جێف بیزوسی سه‌رۆكى كۆمپانیاى ئه‌مازۆنیش لەپلەی دوەمدا دێت کە سامانەکەی 204.6 ملیار دۆلارە.

پێشوتر کۆی بەهای پشکەکانی كۆمپانیای (تێسلا) 1.114 تريليۆن دۆلار بو، بەڵام دوێنێ سێشەممە ئەو رێژەیە بۆ 1.109 تريليۆن دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئیلۆن ماسك بەردەوامە لە فرۆشتنی پشکەکانی كۆمپانیای (تێسلا)
ئیلۆن ماسك پێشوتر رایگەیاندبو، مانگی ئازاری ساڵی داهاتو بەرهەمەکانی كۆمپانیای (تێسلا) بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەچین بەشێوەیەکی فراوان بەردەست دەبن ئەوەش سامانەکەی بۆ 300 ملیار دۆلار بەرزکردەوە، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا ئیلۆن ماسك بەردەوامە لە فرۆشتنی پشکەکانی كۆمپانیای (تێسلا) و هۆکارەکەشی بۆ پێویستی ناوبراو دەگەڕێنەوە لەسەر پێدانی باج.

نیشانەکردن

ئەمریکا ئابوری