بایدن: لەگەڵ چەند وڵاتێک هەماهەنگیمان بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت هەیە

10:44 - 23/11/2021

2264جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لەئێستادا سوتەمەنی لەئاستی جیهاندا نرخێکی مێژویی تۆمارکردوە و وڵاتەکەی هەوڵی جدی دەدات بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی، بۆ ئەو مەبەستەش  لەگەڵ چەند وڵاتێک هەماهەنگیان بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت هەیە.

 هەوڵی جدی دەدەین بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی

جۆ بایدن لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، "هەرچەندە سوتەمەنی لەئاستی جیهاندا نرخێکی مێژویی تۆمارکردوە بەڵام ئێمە بەهێزانە روبەڕوی ئاڵنگارییەکان دەبینەوە و هەوڵی جدی دەدەین بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی".

پێویستە وەک دابینکەرانی سوتەمەنی پابەندی پاراستنی ژینگە بین

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە وەک دابینکەرانی سوتەمەنی پابەندی پاراستنی ژینگە بین، هەروەها پشتبەستن بە وزەی پاک بە گرنگ دەزانین"، جەختیشیکردەوە لەم کاتەدا ئابوری ئەمریکا "لەپێش کۆرۆنا بەهێزترە".

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت دو دۆلار بەرزبوەوە 

دوای ئەوەی جۆ بایدن رایگەیاند، بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەکارهێنەری نەوت، 50 ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگی ستراتیژی دەخاتەڕو، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوەوە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت دو دۆلار بەرزبوەوە و لە نزیک 81.50 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

نیشانەکردن

ئەمریکا