پوتین: هەڵوێستی مۆسکۆ لەسەر دۆسیەی فەڵەستین نەگۆڕە

06:32 - 23/11/2021

1528جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی سیاسەتی لەسەر دۆسیەی فەڵەستین نەگۆڕە و پشتیوانی لە چارەسەری بنەڕەتی کێشەی فەڵەستین دەکات، لەسەر ئەو بنەمایەش کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.

دەبێت کێشەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر بکرێن لەسەر بنەمای بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ڤلادیمێر پوتین لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین لە هاوینەهەواری سۆچی لە روسیا کۆبوەوە و باسی لەوەشکرد، مۆسکۆ لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەی فەڵەستینە و دەبێت کێشەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر بکرێن لەسەر بنەمای بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
مۆسکۆ هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ئەو دو وڵاتە
باسی لەوەشکرد، بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بنەمایەکی دادپەروەرانەی دیاریکردوە کە بەرژەوەندییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەپارێزێت، بۆیە مۆسکۆ هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ئەو دو وڵاتە.
دەمانەوێت بزانین روسیا چۆن دەتوانێت هاوکاربێت بۆ بەرەوپێشچونی گفتوگۆکان
سەرۆکی روسیا ئەوەشی خستەڕو، لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین باسیان لە دۆخی ناوچەکە کردوە بەمەبەستی ئەوەی بزانن روسیا چۆن دەتوانێت هاوکاربێت بۆ بەرەوپێشچونی گفتوگۆکان.

نیشانەکردن

روسیا فەلەستین