لیرەی تورکی گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژوی خۆیدا

04:34 - 23/11/2021

13562جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیرەی تورکی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆوە بینی و گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژوی دراوەکەدا و یەک دۆلار بەرامبەرە بە 12.65 لیرە.

لە بۆرسەی جیهانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لیرەی تورکی جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەوەش بەهۆی کاریگەی بڕیارەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەست بە زیادکردنی رێژەی سود.

لیرەی تورکی نزیکەی دو هەفتەیە بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 1265 لیرەی تورکی
لیرەی تورکی نزیکەی دو هەفتەیە بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 1265 لیرەی تورکی، دابەزینەکە دوای ئەوە هات کە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەرگری لە بڕیاری زیادکردنی رێژەی سودی لە بانکی ناوەندی وڵاتەکە کرد.

ئابوریناسانی تورکیا پێشبینی دەکەن، لیرەی تورکی بەردەوام دەبێت لە لەدەستدانی بەهاکەی و تا کۆتایی ساڵ بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لەدەستبدات.