ئەمریکا 19.24 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە عێراق

09:06 - 23/11/2021

1908جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 
نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID-BHA) بە بڕی 19.24 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی پاڵپشتیی هاوكاریی بەرنامەی خۆراكی جیهانی دەكات بۆ  خێزانە هەژارەكان لە عێراق.

بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان (WFP) رایگەیاند، پێشوازییەكی گەرم دەكات لە كۆمەكی بەخشندە و دڵفراوان و لە كاتدا گونجاوی، بیرۆی یارمەتییە مرۆییەكانی سەر بە ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID-BHA) بە بڕی 19.24 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، ئەم پارەداركردنە، هاوكاری ژین ڕزگاركەر فەراهەم دەكات بۆ یارمەتیدانی 181.000 (سەدو هەشتاو یەک) هەزار ئاوارەی ناوخۆیی عێراقی و هەروەها 72000 (حەفتاو دو) هەزار پەنابەری سوری لە شێوەی حەواڵەی نەختێنەییدا، كە یارمەتی دابینكردنی پێداویستییە هەنوكەییەكانیان دەدات.

پاڵپشتییەكە یارمەتی دڵنییابون دەدات، لەوەی كە خەڵكی بتوانن پیداویستییە بنچینەییەكانیان لە خۆراك و خواردنی بەهادار دەستەبەر بكەن
ئاماژەی بەوەشکردوە، پاڵپشتییەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكان یارمەتی دڵنییابون دەدات، لەوەی كە خەڵكی بتوانن پیداویستییە بنچینەییەكانیان لە خۆراك و خواردنی بەهادار دەستەبەر بكەن، لە میان و لە پاش قەیرانەكاندا، لەوانەش لە پاش ململانێ و لە میانی پەتای كۆڤید -19دا، هەروەها ئەمە بە تواناشیان دەكات بۆ ڕاكێشانی ئەو پارەیەی كە شایستەیین هەر كاتێك كە خۆیان بیانەوێت، بە بێ سنوربەندی وەرگرتن تەنها لە یەك شوێندا، ئەمەش هانی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان دەدات، بە شێوەیەكی ئاسان و كاریگەر و هەورەها لە بەرچاوگرتنی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتیش.
بە خەمڵێنراوی 1.2 ملیۆن كەس لە عێراقدا هێشتا لە ئاوارەییدان و 90.000 پەنابەری سوری لە كەمپەكاندان
جۆن كاردیناس، بەڕێوەبەری  یارمەتییە مرۆییەكانی سەر بە ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID-BHA) لە عێراق رایگەیاند، "بە خەمڵێنراوی 1.2 ملیۆن كەس لە عێراقدا هێشتا لە ئاوارەییدان و 90.000 پەنابەری سوری لە كەمپەكاندان، ئەمریکا بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی هەوڵە رزگاركەرەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی پێداویستییە مرۆییە هەنووكەیی و سەختەكاندا، هەروەها ئامانج لەم كۆمەكە، بە دیجیتاڵكردنی زیاتری سیستەمی دابەشكردنی گشتییە (PDS)ە، كە هەنگاوێكی گرنگ و چارەنوسسازە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتی عێراقی، بۆ دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتییان".
 ئەم كۆمەكە نوێیە، بەرنامەی خۆراكی جیهانی باشتر دەستكراوە و بەتواناتر دەكات لە پاڵپشتیی و پشتگیریی كردنی ملیۆنان عێراقی لە سەرانسەری وڵاتدا
سەرباری یارمەتیدانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری خۆراكیی زۆر گرنگ بۆ خێزانی ئاوارە عێراقییەكان و پەنابەران، ئەم كۆمەكە نوێیە، بەرنامەی خۆراكی جیهانی باشتر دەستكراوە و بەتواناتر دەكات لە پاڵپشتیی و پشتگیریی كردنی ملیۆنان عێراقی لە سەرانسەری وڵاتدا، لە ڕێگەی بە دیجیتاڵكردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتییەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیدا، كە دەبێتە هۆی ئەوەی هاوكارییەكان بۆ ئەو خەڵكانەی كە بەڕاستی پێویستییان پێێانە، دروست و بێ هەڵە و لە كاتی گونجاویشدا بن، لە رێگەی بەشە خۆراكی مانگانەوە كە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە فەراهەم و پێشكەش دەكرێن.
 كۆمەكەكە دڵنیایی پارێزگاریی لەو پێشكەوتن و بەرەوپێشچونە دەدات كە بەدەستهاتون، لە ئاسایشیی خۆراكیی خێزانی ئاوارە و پەنابەراندا 
عەلی رەزا قورەیشی، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق باسی لەوەکردوە، "ئێمە سوپاسگوزاری پشتگیریی جێگیر و نەگۆڕی حكومەت و خەڵكی ویلایەتە یەكگرتوەكان دەكەین لە پێشكەشكردنی هاوكاریی بۆ ئاوارە ناوخۆییە هەژارەكان و پەنابەرانی سوری و هەروەها لە بەهێزكردنی پاراستنی كۆمەڵایەتیدا، لە رێگەی چاكسازیكردن لە سیستەمی دابەشكردنی گشتی و بەهێزكردنی تواناكانی حكومەتی عێراقییەوە، كۆمەكەكە دڵنیایی پارێزگاریی لەو پێشكەوتن و بەرەوپێشچونە دەدات كە بەدەستهاتون، لە ئاسایشیی خۆراكیی خێزانی ئاوارە و پەنابەراندا و هەروەها پشتگیریی تەكنیكی بنچینەیی بۆ حكومەتی عێراق، بۆ بەدیجیتاڵكردنی گەورەترین سیستەمی دابەشكردنی گشتی، كە پاڵپشتیی ملیۆنەها عێراقی دەكات".

لە 2010 یارمەتییە مرۆییەكانی ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، هاوبەشێكی بەردەوامی  چالاكییە لە ناكاوەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بووە لە عێراقدا، ئەم هاریكارییەش فراوانتر بو بۆ دەستپێشخەرییەكانی پشتگیریكردنی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە 2019دا، بەرنامەی خۆراكی جیهانی و وەزارەتی بازرگانی بەردەوامن لە خستنەگەڕی، تەموینی "بەشە خۆراكەكەم" كە ئەپڵیكەیشنێكی مۆبایلی زیرەكە بۆ خێزانەكان لە پارێزگای نەجەفدا و لە پڕۆسەی فراوانكردنیشیدان بۆ ئەوەی خەڵكانی، 15 پارێزگای تریش بگرێتەوە. 

ئەپڵیكەیشنەكە خێزانەكان توانادار دەكات، بە ئاسانی و خێرایی داتا و زانیارییەكانیان نوێبكەنەوە لە مۆبایلەكانیانەوە، هەر وەك لە كاتی لە دایك بون یان هاوسەرگیرییدا، كە دەبێتە هۆی كات پاشەكەوتكردن و باشتركردنی وردی و دروستی زانیارییەكان.