عێراق؛ دو تۆمه‌تبار كه‌ له‌ لیستی ره‌شی تیرۆر بون ده‌ستگیركران

11:39 - 22/11/2021

1703جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

محه‌مه‌د جبوری فه‌رمانده‌ له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند،  كه‌ هێزێكی ئه‌منی تایبه‌ت دو له‌ مه‌ترسیدارترین داواكراوه‌كانی لیستی ڕه‌شیان له‌ پارێزگای دیاله‌ ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاواندا هه‌بوه‌.

محه‌مه‌د جبوری له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزێكی تایبه‌ت له‌ به‌غداوه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی ئه‌بی سه‌یدا كه‌ 30 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌نته‌ری به‌عقوبه‌وه‌ دوره‌ له‌نزیك باخه‌كانی زیابه‌ ئه‌نجامداوه‌، هێزه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوبوه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی دو داواكراو كه‌ ناویان له‌ لیستی ره‌شی تیرۆردا هه‌بوه‌.

ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ك تاوانی جۆراوجۆر دژ به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیان

وتیشی، "ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ك تاوانی جۆراوجۆر دژ به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیان، ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ ساڵی یه‌ك له‌دوای یه‌كیش، له‌چه‌ندین بۆسه‌ و ئۆپراسیۆندا رزگاریان بوه‌ و هه‌ڵاتون".

محه‌مه‌د جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ردو ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی دادگا كراون، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.

نیشانەکردن

عێراق